بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی ژمارەیەك سەركردە و بەرپرسی یەكێتی سزادران

لڤین:

بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ژمارەیەك سەركردە و بەرپرسی ئەو حیزبە سزادران.

بڕیاردەری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چەند نووسراوێكدا و بە پاڵپشتی دەسەڵاتەكانی بافڵ تاڵەبانی، سزادانی ژمارەیەك سەركردە و بەرپرسی حیزبەكەیانی راگەیاند ئەوانیش (حامید حاجی غالی، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، بێستون سابوراوایی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، رێزان شێخ دلێر راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی).

ئەو سەركردە و بەرپرسانەی یەكێتی لە ماوەی رابردوودا زۆرترین رەخنەیان لە ئەدای حكومەتی هەرێم و حیزبەكەیان گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button