لە ڕۆژئاوای کوردستان ١٠ منداڵی داعش رادەستی روسیا کرا

لڤین:

بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٠ منداڵی خانەوادەی داعشی لە کەمپی رۆژی دێرک رادەستی روسیا کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی فەرمی روسیا سەردانی دەزگای پەیوەندیەکانی دەرەوە لە قامشلۆ کرد. شاندی روسیا لە ئێلینا ئەلیکساندرۆڤا جێگری سەرۆکی کۆمسیاری مافەکانی منداڵی روسیا و جێگرەکەی سێرگی ئیگۆرڤیچ پێک دەهات.

دواتر کەمال ئاکیف لە کۆنفڕانسێکی هاوبەشی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند:” کە بەڕێوەبەری خۆسەر ئەمڕۆ ١٠ منداڵ کە باوکیان داعش بووە، بە فەرمی رادەستی شاندی روسیا کردووە ،تاوەکو ئێستا بە فەرمی ٢٥٤ منداڵی داعش رادەستی حکومەتی روسیا کراوەن.”

کەمال ئاکیف هەروەها باسی ئەوەی کرد کە بەڕێوەبەری خۆسەر لەم دۆسیەکدا هاوکاری لەگەڵ روسیا و هەموو وڵاتان دەکات کە منداڵانی داعش لە کەمپەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رادەست بکاتەوە و وتی، ” لە کەمپەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر زیاتر لە ٧ هەزار منداڵی بیانی هەیە.”

ئێلێنا ئەلکساندرۆڤاش سوپاسی بەڕێوەبەری خۆسەر کرد و رایگەیاند، کە هاوکاریەکان لەنێوان هەردوولادا بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button