جوتیار عادل: چهندین پڕۆژهمان له گهرمیان ئهنجامداوه

لڤین:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (34)ەمین ساڵیادی ئەنفال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت داوە بۆ ناساندنی ئەنفال وەکو جینۆ سایدی نیودەوڵەتی و ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك لە گەرمییاندا.
دەقی پامەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
پەیامى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ٣٤ـەمین ساڵیادى شاڵاوى ئەنفال
ئەمڕۆ ٣٤ـەمین ساڵیادى شاڵاوى جینۆسایدى ئەنفالە لە هەرێمى کوردستان کە بە سیاسەتێکى شۆڤینیانە لە لایەن رژێمى بەعس، بە ئامانجى سڕینەوەى ناسنامە و لەنێوبردنى ئیرادەی گەلى کورد جێبەجێ کرا، بەڵام ئەم خەونە نەک هەر نەهاتە دى، بەڵکو نەتوانراش ئەو ناسنامە و ئیرادەیە لە گەلى کوردستان بسەنرێتەوە، بەڵکو لە سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستان و سیاسەتى حەکیمانەى سەرکردەکەی هەتا دێت عێراق و ناوچەکە و دونیا لە ڕووى ئەمنیەت و وزەوە زیاتر پێویستى بە کورد دەبێت.
سەرەڕاى هەوڵەکانى حکومەت بۆ ناساندنى زیاترى شاڵاوى ئەنفال وەک جینۆسایدى گەلى کورد و قەرەبووکردنەوە و ڕێگریکردن بەرامبەر دروستبوونەوەى هەرجۆرە تاوانێکى لەم شێوەیە، پێویستە بە پێى دەستوور، حکومەتى عێراق قەرەبووى سەرجەم کەسوکارى قوربانیان و شەهیدانى کۆمەڵکوژییەکەى کوردستان بکاتەوە.
لە بەرامبەریشدا وەک حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆمان بە ئەرکدار و بەرپرس دەزانین لە هەر جۆرە هاوکاری و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکى کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و هەموو هاووڵاتیانی کوردستان و لەم پێناوەیشدا سەرەڕاى قەیران و ڕووداوە نەخوازراوەکان، چەندین پڕۆژەى گەورە و ستراتیژى لە گەرمیان ئەنجام دراون کە بناغەیەکى گرنگن لە بووژانەوەى ناوچەکە و دابینکردنى هەلى کار و ساغکردنەوەى بەرهەمى جوتیاران و بەردەوامیش دەبین لەم خزمەت و ئەو پەرەپێدانە، بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکارى شەهیدان و قوربانیان.
د. جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
١٤ى نیسانى ٢٠٢٢
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21