حکومەتی هەرێم گوشارەکانی ئەمریکا بۆ ئازادی راگەیاندنەکان دەشارێتەوە

لڤین: لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەمریکا دووجار بەیاننامەکانی حکومەتی هەرێمی بەدرۆ خستووەتەوە کە لە کۆبونەوە و قسەکردنیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەت داوایان لێکردووە رێزی ئازادی رۆژنامەنوسی بگرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو تەوەرەی قسەکانی بەرپرسانی ئەمریکای شاردووەتەوە.

ئەمریکا لە ماوەی سی مانگی رابردوودا دووجار داوای لە سەرۆکی حکومەتی هەریم کردووە رێز لە ئازادی راگەیاندن بگرێت، بەڵام سەرۆکی حکومەت ناوەڕۆکەکەی شاردووەتەوە و دواتر بەرپرسانی ئەمریکا ناوەرۆکی قسەکانیان ئاشکرا کردووە.

ماسیو تولەر، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، رۆژی چوارشەممە سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناخۆ لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سەردانەکەی باڵیۆزی ئەمریکا و راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە دڵخۆشی بۆ ئەو لایەن و هێزانە هێنا کە پشتیوانی دەستگیرکراوانی بادینان دەکەن و سەردانەکەی وەک هەڕەشەی ئەو وڵاتە لێکدرایەوە بۆ حکومەتی هەرێم لەسەر پرسی دەستگیرکراوانی بادینان.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەرکرا، باس لەوەنەکرابوو لە کۆبوونەوەکەدا تولەر باسی ئازادی راگەیاندن یان پشتیوانی راگەیاندنی کردبێت، بەڵام دواتر لە راگەیەندراوی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە روونی باسی لەوەکرد کە لە کۆبونەوەکانی باڵیۆز لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ باسی لە پشتیوانی ئازادی رادەربڕین و راگەیاندن کردووە.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر “ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق جەختیکردەوە لە گرنگیی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕاگەیاندن کردووە و ئاماژەی بەوەدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگای مەدەنی لەسەر ئەم پرسە”.

لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو دوای ئەوەی هێزێکی ئاسایشی لەهەولێر، کارمەندانی ئۆفیسی هەولێری کەناڵی ئێن ئاڕتییان ناچارکرد، ئۆفیسەکە دابخەن و رێگەیان نەدەن کاربکەن، بە بیانووی ئەوەی بڕیارەکە لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری بووە.

دوای ئەو کردەوەیەی ئاسایشیش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەنجامدا بەڵام راگەیندوای حکومەتی هەرێم باسی لەوەنەکرد لەو پەیوەندیەدا گفتوگۆ لەبارەی ئازادی کاری میدیا و راگەیاندنکرابێت.

دوای ئەوەش مايک پۆمپيۆ لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕايگەياند، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گفتوگۆيان کردووە و سوپاسی هەماهەنگييەکانی دەکات، جەختیشی کردەوە، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی میدیای ئازاد لە عێراق و هەماهەنگییەکانیان لەژێر رۆشنایی رێککەوتننامەی ستراتیژی ئەمریکا-عێراقدا.

چەند کاتژمێرێک پاش تویتەکەی وەزیری دەرەوە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پشتیوانی خۆی بۆ پۆمپیۆ لە بارەی پشتیوانیکردنی ئازادی میدیا دووپاتکردوەتەوە.

دوای ئەوەش راستەوخۆ وەزارەتی ناوخۆ رێگریەکەی هەڵوەشاندەوە و کەناڵەکە دەستی بە کارەکانی لە ئۆفیسەکانی هەولێر و دهۆک کردەوە، وەزارەتی ناوخۆش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێدا رەتیکردەوە ئەوان بڕیاری داخستنی ئۆفیسەکەیان دابێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران رێز لەهەموو کەناڵەکانی راگەیاندن دەگرن و بە ئازادانە کاربکەن.

هەردوو جارەکە بارزانی و حکومەتەکەی لە راگەیەندراوەکانیدا بابەتێکی گفتوگۆکانی بۆ میدیاکان شاردەوە، دروست وەک ئەو کاتەی کە مەسعود بارزانی. سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی نامەکەی ریکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی کابینەی پێشوتری ئەمریکا لەبارەی ریفراندۆمەوە شاردەوە و دواتر ناوەڕۆکەکەی بۆ خەڵک ئاشکرا کرا.

حکومەتی هەرێم بەردەوام هەوڵدەدات هەڵوێستی وڵاتان و رێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان لەسەر ئازادی مافی مرۆڤ و میدیا بشارێتەوە وەک چۆن هەمان هەوڵیش بەڕووی دەرەوەدا دەدات بۆ شاردنەوەی ناڕەزایەتی و پێشێلکاریەکان، بەردەوامیش ئەو خەڵکانەی بە هۆکاری میدیا و کاری مەدەنی لەلایەن حکومەتەوە دەستگیردەکرێن هەوڵدەدات دۆسیەکانیان دوور بخاتەوە لە چالاکی مەدەنی و کاری رۆژنامەوانی.

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ پارێزەری سزادراوانی بادینان بە فەرمی داوایانکرد دۆسیەی پێنج سزادراوەکە لەلایەن دادگای پێداچونەوە پێداچونەوەی بۆ بکرێت، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەواندا بەشدار حەسەن، ئەندامی دەستەی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان گەسبینیخۆی راگەیاند بە دۆسیەکە و رایگەیاند بەڵگەی تاوانبارکردنەکان لاوازە.

دوینێش دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆیەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە کاتێک باڵیۆزی ئەمریکا لەبارەی لێسەندنەوەی ناسنامە و کارتی دەنگدان لە ئەیاز کەرەم ئاگادارکراوەتەوە زۆر نیگەران بووە و بێدەنگی هەڵبژاردووە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button