سێ کەس بەهۆی ساختەکردنی دراو دەستگیرکران

لڤین: ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکردنی سێتۆمەتباری بە دراوی ساختەوە راگەیاند کە دوای ساختەکردنی مامەڵەیەیان پێوەکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند: (17/2/2021) دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ئاگادار كراین كه ماتۆڕیكی فرۆشتووه به‌كه‌سێك دواتر بۆی ده‌ركه‌وتوه كه پاره‌ی ساخته‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانمان له یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی سه‌یدسادق به فه‌رمانی دادوه‌ری ڵێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور به پێی مادده‌ی (281 له ی.س) توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاسایش لەبارەی ئەو تۆمەتبارەوە رایگەیاند:ئەوکەسە هه‌ستاوه به كۆپیكردنی پاره‌ی جۆری (100$) سه‌د دۆلاری كه بڕه‌كه‌ی (5600) دۆلار بووه، دواتر مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كردووه، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌ت كه پاره‌كه‌ی لای كه‌سێكی تر كۆپی كردووه.
ئاسایشی شارەزو دەشڵێت: هێزه‌كانمان تۆمه‌تباری سێیه‌میش ده‌ستگیرده‌كه‌ن ، هه‌ر سێ تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوه‌كانی (ش . م . ف) و (پ . ك . ح) و (پ . ب . ع) په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش به‌رده‌وامه.