فڕۆکەخانەی بەغداد گەشتەکانی ڕاگرت

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌هۆی خۆڵبارین و كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ودای بینینه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان راگرتووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی به‌غداد و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرتوه‌ته‌وه، مه‌ودای بینین كه‌مبوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه،سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەیان ڕاگرتتوووە و پاش ئاساییبونه‌وه‌ی كه‌شی ئاسمان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ری خۆڵبارینه‌كه، هه‌مووان له‌واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه.