بکوژانی نەقیب محەمەد دەستگیرکران

لڤین:
تۆمەتبارانی بكوژی نەقیب محەمەد لەتیف ئەفسەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان لە سلێمانی، دەستگیركران.
قوباد تاڵەبانى،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، سەردانى خانەوادەی شەهید محەمەد لەتیفیان کرد و هەواڵی دەستگیرکردنی هەرسێ تاوانبارەکەی پێ راگەیاندن.
لە فەیسبوکى خۆى دەڵێت ” یامور گیان…(منداڵەکەی نەقیب محەمەد) کە لهدایكبوویت، بهڵێنم پێدای ئهو كاته سهردانت بکەم كه ھەواڵی دهستگیركردنی بكوژهكانی باوكت به خۆت و یارانی خوشكت بگهیهنم، وا دەستگیركران”.
جێگرى سەرۆک وەزیران، دەستخۆشی لە ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کرد کە لە ماوەی رابردوودا بە هەموو توانایانەوە کاریان کرد بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و رایگەیاند: روداوی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد هەڵگری ئەو پەیامەیە کە هێزە ئەمنییەکان وریا و چاوکراوەن و تاوانبار ناتوانن لە سزای یاسایی دەرباز بن.
شەوی شەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2021 لە شاری سلێمانی داواکراوێک ڕوبەڕوی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بووەوە و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک بە ناوی (نەقیب محەمەد لەتیف) کوژرا و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون و هەر ئەوکاتیش بکوژانى هەڵاتن.