فازڵ نەبی: فرۆشتنی گازی سروشتی هەرێم هەنگاوێکی زۆر باشە

فازڵ نەبی بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە” بابه‌تی فرۆشتنی گازی سروشتی هه‌رێمی کوردستان ئێستا کە وا ده‌ستیان پێکردووه هێواش هێواش کاری له‌سه‌رده‌که‌ن، هه‌نگاوێکی زۆرباشه بۆ مه‌سه‌له‌ی ئابوری هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام به‌مه‌رجێک ئێمه ده‌بێت وانه‌یه‌ک وه‌ربگرین له‌و گرێبه‌ستانه‌ی که پێشتر له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت کردومانه، مه‌سه‌له‌ی نه‌وت کاتێک کرا که هه‌رێمی کوردستان له بارودۆخێکی هه‌م ئابوری خراپ و هه‌م بارودۆخێکی سیاسی خراپ‌دا بوو ئه‌وکات هه‌رێمی کوردستان به‌هه‌رجۆرێک بوایه ده‌یویست نه‌وته‌که‌ی خۆی بفرۆشێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رچاوه‌یه‌کی دارایی بۆ هه‌رێمی کوردستان په‌یدا بکات، به‌ڵام ئێستا ده‌رگای ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی کوردستان کراوه‌ته‌وه بۆیه پێویست به‌وه ده‌کات ئێمه ده‌رس- وانه‌یه‌ک له‌و گرێبه‌ستانه‌ی نه‌وت وه‌ربگرین، وه ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی گازی سروشتی که ده‌یانکه‌ین به‌شێوه‌یه‌ک بێت به‌ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستان بێت، ئه‌و هه‌موو (ته‌نازول)ه ی له گرێبه‌ستی نه‌وت هه‌بوو نابێت ئه‌و ته‌نازولانه له گرێبه‌ستی گازی سروشتی بکه‌ین”.
هەروەها وتی ، حکومەتی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی زۆرباشی هه‌بێت یه‌که‌م له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان چونکه واپێده‌چێت زۆربه‌ی ئه‌و گازه سروشتیه‌ی که ده‌رده‌هێنرێت له زۆنی سه‌وزدا بێت، خاڵی دووه‌م، ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق ڕێکبکه‌وێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وغاز چونکه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر نه‌وت و غاز کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان دروستکردووه، پێشتر به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان ده‌یانوت ئێمه ئیعتراف به‌و بڕیاره ناکه‌ین و جێبه‌جێی ناکه‌ین، به‌ڵام شتێکی باشه که ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ی که تازه گوێمان لێبووه وه‌فدێک ده‌نێرێته به‌غداد خاڵی سه‌ره‌کی که باسده‌کرێت بابه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نه‌وت و غازه له‌نێوان هه‌ردوولا ئه‌وه بێگومان ده‌ستپێشخه‌ریه‌کی باشه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غداد بکات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌ی که هه‌یه نه‌یهێڵێت.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی دارایی، فازڵ نه‌بی ئاشکرایکردوه، هه‌رێمی کوردستان کاتێک (٤٥٠) هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه ده‌فرۆشێت له‌وانه‌یه نزیکه‌ی (٨٠) هه‌زار به‌رمیلیش له‌ناوخۆش ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌فرۆشتن ئه‌ژمار ده‌کرێت چونکه ده‌بێته نه‌وت و به‌نزین، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حکومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی خه‌ڵک له‌کاتی خۆیدا نادات و دواده‌که‌وێت.
وتیشی، ئابوری هه‌رێمی کوردستان له‌دۆخێکی پاشه‌کشه‌ی زۆر خراپدایه، ئێمه نابێت ته‌ماشای بکه‌ین که ئه‌و بینایانه بکه‌ین که دروستده‌کرێن ئه‌وانه حکومه‌ت نییه به‌ڵکو ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک وه‌به‌رهێنن که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و پاره‌یان هه‌یه، ده‌توانن ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بکه‌ن بۆیه خه‌ڵکی هه‌ژار ته‌ماشا ده‌کات ڕۆژانه جۆره‌ها پرۆژه‌ی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌ندێک خه‌ڵکه‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌و نان نییه بیخوات ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌که.