سلێمانی.. کرێکارێک گیانی لەدەستدا

لڤین:
یەکێک لە کرێکاره برینداره‌كانی تەقینەوەکەی کارگەی ئاسنی تانجەرۆ له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی سلێمانی گیانیلەدەستدا.
سامان له‌تیف، وته‌بێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یاند: یەکێک لە کرێکارە برینداره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌ی ئاسنی تانجه‌رۆ بەناوی ناتوار سینگ، کە تەمەنی 44 ساڵە و خەڵکی ھیندستانە، لە نەخۆشخانەی سوتاویەکە بووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌یانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه كاتژمێر حه‌وت گیانی لەدەستداوە،
له ئێستادا براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی بۆئەوەی توێکاری بۆ تەرمەکەی بکرێت
شایەنی باسە رۆژی شەممە 9ی نیسانی 2022، لەکارگەیەکی ئاسن لە ناوچەی پیشەسازی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا و زیاتر لە 13 کەس بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و سێ لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.