عێراق هاتووچۆی نێوان شارەکانی راگرت

لڤین: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری نوێی لەبارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد و کە بەشێوەیەکی یەکجاری هاتووچۆی نێوان سارەکانی راگرتووە جگە لە حاڵەتی مرۆیی نەبێت کە رێپێدراوە.
بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هاتووچۆی كارمەندانی دەوڵەت رێگەی پێدەدرێت لەنێوان شارەکاندا ئەنجام بدرێت و هەموو جۆرە چالاكییەكی كۆمەڵایەتی و ئاینی قەدەغە کرا.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەپێویستی زانی كارئاسانی بۆ هێڵهكانی ئینتهرنێت بكرێت و گرنگی پێبدرێت، بەهۆی ئەوەی چالاکیە پەروەردەییەکان پێویستیان بە ئینتەرنێتى بەهێز هەیە، ئەوەش بۆ ئەوەی کە پرۆسەى پەروەردەى پەکى نەکەوێت.
هەر لەو بڕیارانەدا هاتووە کە پهیمانگا حكومی و ئههلیهكان تا رۆژی 8-3-2021 بهشێوهی ئهلیكترۆنی و بهرهچاوكردنی دۆخی بڵاوبونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا كارهكانیان بهردهوام دهبێت.