لە پێنج رۆژدا تورکیا ٢٠ جار بۆردومانی سنوری هەرێمی کوردستانیان کردووە

لڤین: هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە پێنج ڕۆژدا، نزیكەی ٢٠جار ناوچەكانیانی بۆردومان كردوە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە، رایگەیاند: سوپای توركیا، كە لە گارە شكستی پێهێنرا بە فڕۆكەی جەنگی ناوچەكانی هەرێمی میدیای بۆردومان كرد ‌و هێزەكانمان لە بۆردومانەكان سەلامەت بوون .

ئامارەکان:

– ڕۆژی ٢٠ی شوبات كاتژمێر ١١:١٠ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك، دووجار ناوچەی مێرڤانۆسی هەرێمی ئاڤاشینیان بۆردومان كرد.

-لە ٢٣ی شوبات لەنێوان كاتژمێر ١١:٠٠ بۆ ١٣:٠٠ فڕۆكە جەنگییەكان، شەش جار گوندی دێریكی سەر بە ناوچەی چەمانكی دهۆكیان بۆردومان كرد.

-ڕۆژی ٢٣ی شوبات كاتژمێر ١٣:٤٠ فڕۆكە جەنگییەكان، دوو جار گوندی كانینی سەر بە قەزای ئامیدێیان بۆردومان كرد.

-ڕۆژی ٢٣ی شوبات كاتژمێر ١٤:٠٠، فڕۆكە جەنگییەكان، دووجار دەوروبەری ڕووباری زاپیان بۆردومان كرد.

-ڕۆژی ٢٣ی شوبات كاتژمێر ١٤:٠٠ فڕۆكە جەنگییەكان، دووجار ناوچەی كاری هەرێمی زاپیان بۆردومان كرد.

-لە ٢٤ی شوبات لە كاتژمێر ٠٩:٢٠ بۆ ٠٩:٣٠ فڕۆكە جەنگییەكان، ناوچەی سێرێ مێتینای هەرێمی مێتینایان بۆردومان كرد.

-لە ٢٤ی شوبات لەنێوان كاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٣:٣٠، گردەكانی ساڤاش، زێرگڵ، هیوا، كەناراوەكانی گوندی كۆزل، گوندی بێپالان، گوندی كالاتۆكا و گوندی توتمی بناری قەندیل بۆردومان كران.

-لە ٢٤ی شوبات لەنێوان كاتژمێر ١٢:٣٠ بۆ ١٣:٥٠ فڕۆكە جەنگییەكان، ڕووباری لۆلان، گردی بەربیزەینە و ناوچەی گۆشینی خواكوركیان بۆردومان كرد ‌و لە كاتژمێر ٢٠:٠٠ی هەمان ڕۆژ، فڕۆكە جەنگییەكان دەوروبەری ڕووباری لۆلانیان بۆردومان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button