مەسرور بارزانی: ئەنجامدەرانی هێرشەکەی هەولێرمان دەستنیشانکردووە

لڤین: سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند توانیویانە ئەو لایەنە دەستنیشان بکەن کە هێرشەکەی سەر هەولێری ئەنجامدا، بەڵام ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
مەسرور بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی رێوڕەسمی کردنەوەی بەشێک لە شەقامی 150 مەتریی هەولێر لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێرەوە رایگەیاند “لێکۆڵینەوەکانی رووداوەکە هەر زوو سه‌ره‌داوی باشیان دەستكه‌وت و توانیان رۆژ به رۆژ زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی له پشت ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییە بووە به‌ده‌ست بهێنن”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی: ده‌توانم به ئێوه‌ی رابگه‌ینم كه ده‌ستكه‌وتی زۆر باشیان هه‌بووه، زانیاریی زۆر باشیان كۆكردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی زۆر باشیشان هه‌بووه.
روونیکردەوە بەهۆی ئەوەی هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن نایه‌وێ هه‌موو بابه‌ته‌كان به راشكاوی باس بكات “به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست رابگه‌یێنم، توانیومانه ده‌ستنیشانی ئه‌و لایه‌نه بكه‌ین، زۆر شتی دیكه‌شمان دەست كه‌وتووه و هیوادارم لایه‌نه به‌رپرسه‌كان دواتر ئه‌م هه‌واڵه به هه‌موو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كوردستان رابگه‌یه‌نن”.