ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی خانەنشینی دەکات

لڤین:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆی یاسای چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان بەشێکی کۆبونەوەکە پێکدەهێنێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی نیسانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەکە کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە چەند پرسێک کە گرنگترینیان خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە هەردوو کۆڕبەندی جیهانی بۆ وزە و ئەو کۆبونەوانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکاندا لە میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو ئەنجام دران.

روونیشیکردوەتەوە، بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی لێکەوتە ئابورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی ڕوسیا – ئۆکڕاینا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لە کۆبونەوکەدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ڕەشنوسی پڕۆژە یاسای ئاسایشی خۆراک کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی و لە ھەمان کاتیشدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی 2022.

ئاشکراشیکردووە، ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (76)ی 7-10-2020 کە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەردو ماددەی (9) و (10) لە یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2020 تایبەت بە چاکسازی لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە دەبێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button