53 کەرەستەی قومارخانەکانی هەولێر لە ناوبران

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند ئەو کەرەستانەی لە هەڵمەتی ماوەی ڕابردوو بۆ داخستنی قومارخانەکان دەستیان پێکردووە لەناوبراون. 

لە راگەیەندراێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەڵێت: دوای ئەوەی ماوەیەک بەر لە ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک قومارخانە لەناو شاری هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 6/4/2022، گشت ئەو کەلوپەلانە لەو قومارخانانەدا دەستی بەسەردا گیرابوو لەناوبران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایش کۆی ئەو کەرستانەی لە ناویان بردوون 53 کەرەستەی قومار کردن بووە کە لەو هەڵمەتانەدا دەستی بەسەردا گیراوە.

ماوەی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکانی هەوکلێر هەڵمەتێکیان بۆ داخستنی بەشیک لە قومار خانەکانی شارەکە دەست پێکرد کە بە وتەی ئەو کاتی خۆیان بە دەیان قومار خانەیان داخستووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button