سەباح هەورامی: دەبێت حکومەت لەو ڕاستیە تێبگات دەرمان پێش مووچەیە

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایگەیاند، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌و ڕاستییه تێبگات كه ده‌رمان پێش مووچه‌یه‌و چۆن پاره بۆ مووچه ته‌رخانده‌كرێت ئاواش پێویسته پاره بۆ ده‌رمان ته‌رخانبكرێت.
سه‌باح هه‌ورامى له‌سه‌ر نه‌مانى ده‌رمان‌و مه‌ترسیه‌كانى هاته‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت:”كێشه‌ى نه‌مانى ده‌رمان له‌سلێمانى نوێ نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگى ئابى ساڵى ڕابردوو، ئێمه چه‌ندینجار هۆشداریمانداوه له‌م كێشه‌یه، ئێستاش به‌هۆى ئه‌م كێشه‌یه‌وه نزیكه‌ى 60٪ى ده‌رمانى هه‌ڵگیراوى ئێمه به‌كارهێنراوه‌و نه‌ماوه”.
ئاماژه‌ی به‌چۆنێتى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه ده‌كات‌و ده‌ڵێت “له‌سلێمانى چه‌ندین كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تى‌و بازرگان هاتوونه‌ته‌سه‌رخه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه‌و ئێمه‌ش سوپاسیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌رتى ته‌ندروستى به‌سه‌ده‌قه به‌ڕێوه‌نابرێت”.
ئه‌وه‌شى وت “چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه لاى حكومه‌تى هه‌رێمه و پێویسته ئه‌وان بڕیارى له‌سه‌ربده‌ن، به‌ڕاى من هیچ ڕوونادات ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاربدات دوو ملیار له‌داهاتى نه‌وت خه‌رجبكات بۆ سلێمانى‌و ئه‌م كێشه‌یه‌و كۆتایی پێبێت”.
ئاشكراشیكرد “كاتى خۆى كه كێشه‌ى نه‌ختیینه‌یی له‌هه‌ولێرو دهۆك هه‌بوو كۆمپانیاكانى ده‌رمان ده‌هاتن بانكه‌كانى ئێمه چه‌كه‌كانیان بۆ ده‌كردن به‌پاره، با ئێستا ئه‌وانیش هاوكارى سلێمانى بكه‌ن”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتیشی “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌و ڕاستییه تێبگات كه ده‌رمان پێش مووچه‌یه‌و چۆن پاره بۆ مووچه ته‌رخانده‌كرێت ئاواش پێویسته پاره بۆ ده‌رمان ته‌رخانبكرێت، چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها لاى حكومه‌تى هه‌رێمه”.