کەشناسی هەرێـم: خۆڵبارین دەستپێدەکات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە خۆڵبارینێكی كەم ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و خێرایی با لەنێوان 10-20 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندوە، سبەی چوارشەممە لە شاری هەولێر ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك كات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێكی كەم.
وەك كەشناسی ئاماژەی پێكردووە،سبەی چوارشەممە لە شاری سلێمانی  ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك كات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێكی كەم، لە پارێزگای دهۆكیش بەهەمانشێوە سبەی ئەگەری بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵێكی كەم هەیە.
باسی لەوەشكردوە، لە هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و  پارێزگای كەركوك سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ لە هەندێك كات و ناوچەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button