پەرلەمانتارێکی یەکێتی: پارتی ئامادەیە لە پێناو خۆیدا تەواوی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت

لڤین:
شیرین یونس ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە ڕایگەیاند: فراكسیۆنی یەكێتی و ژمارەیەك لە فراكسیۆنەكانی تری پەرلەمان پرۆژە یاسایەكیان بە مەبەستی هەموواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.
شیرین یونس وتیشی: یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە لە ماوەیەكی كەمدا یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێن، هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد هەموواركردنەوەكە پێوستی بە سازانی نێوان سەرجەم حزب و لایەنەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و تا ئێستا تەنها پارتی دژی پرۆژە یاساكەیە.
شیرین یونس باسی لەوەشكرد پارتی ئامادەیە لە پێناو بەرژوەندییە حزبییەكانی خۆیدا تەواوی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت و دژی یەكریزی و سازانی نیشتیمانی بوەستێتەوە.