پارتی و سونەکان: هیچ حکومەتێکی بەهێز بێ سەدریەکان پێکنایەت

لڤین:
ئەمڕۆ هەینی ١ نیسان، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانیی سەروەری سوونەكان هاتووە، پابەند دەبین بە رێككەوتنەكەمان لەگەڵ رەوتی سەدر پێشمان وایە هیچ حكوومەتێكی بەهێز بەبێ سەدرییەكان پێكنایەت.
لە راگەیەندراوەكە دووپات لە دیالۆگی نیشتمانی بنیاتنەرانە لە نێوان هێزە سیاسییەكان دەكەنەوە، دوور لە دەستێوەردانی دەرەكی، لەگەڵ لێكتێگەیشتنی برایانە لەنێو ماڵی شیعە.
ئەو دوو حزبە پێداگیری له برایه‌تی نێو ماڵی برایانی شیعه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و نیشاندانی به‌رنامه‌ی كار كه په‌یوه‌ست بێت له‌گه‌ڵ واقیعی عێراق و به پاڵپشتی ته‌واوی پێكهاتكان و هێزه سیاسییه‌كان دووپاتی لێ كراوەتەوە.
ئەم ڕاگەیەندراوەی پارتی دوای ئەوەهات ئێوارەی پێنجشەمە موقتەدا سەدر لە تویتێكدا هەلی ئەوەی بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی رەخساند بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی زۆرینە بێ رەوتەكەی، ئەوەیش لە رێی گفتوگۆ لەگەڵ هێزە سیاسییەكان و لە ماوەی 40 رۆژدا.
