حکومەتی ھەرێم پێشمەرجی خۆی بۆ بەغداد ھەیە

لڤین: وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارمانداوە پابەندبونەکانی ھەرێم بۆ رێککەوتن لەگەڵ بەغداد جێبەجێ بکەین و پێشمەرجیشمان بۆ بەغداد گەرەنتی ماڤەکانی ھاوڵاتیانی ھەرێمە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە پڕۆژه بودجهكانی فیدڕاڵ و ههرێم بۆ ساڵی 2021 کراوە و حکومەتی هەرێم بڕیاریداوە پابەندبونەکانی خۆی جێبەجێبکات کە لەبودجەی فیدڕاڵیدا بۆی دیاریکراوە.
ناوبراو لەبارەی مەرجی ئەوان بۆ گفتوگۆ رایگەیاند: پێشمەرجی حکومەتی ھەرێم ئەوەیە گەرەنتی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکرێت، بەپێویستی دەزانین رێککەوتنی هەولێر و بەغداد”دادپەروەرانە بێت، دەستوری و قابیلی جێبەجێکردن بێت”.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم وتیشی، گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاری هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ بەردەوامن و ئومێدیان هەیە هەردولا بگەنە رێککەوتن.
رونیشیکردەوە: شاندی حکومەتی هەرێمیش هەرکاتێک پێویست بکات سەردانی بەغداد دەکات و دوپاتیدەکەینەوە ئامادەین بەگوێرەی پڕۆژەیاسای بودجە و دەستور پابەندبونەکانیان جێبەجێ بکەن.