باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لەگەڵ مەسرور بارزانی كۆبویەوە

لڤین: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی هێرشە موشەكیەكەی هەولێر كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە لە سەرۆكایەتی حكومەتەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عێراق و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا كرد.

هرەچەندە لە چەند رۆژی رابردوودا باڵوێزخانەكە بەیاننامەیەكی لەبارەی سزادانی زیندانەكانی بادینان دەركرد، بەڵام بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێم تەنها باس لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و ئەمریكا وهێرشی رێكخراوە “تیرۆریستیەكان” كراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە كە “باڵیۆزی ئەمەریكا پشتگیریی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕی لە بەرامبەر هەڕەشەی ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان، بە تایبەتی دوای هێرشە تیرۆریسیتیەكەی شاری هەولێر”.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا “باڵیۆزی ئەمەریكا ئاماژەی بە پێگەی گرنگ و ستراتیجی هەرێمی كوردستان كرد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەك هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا . وتیشی بە هەماهەنگیی لە گەڵ حكومەتی فیدراڵی و ھەرێمی كوردستان ، كاردەكەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە، باجی تاوانەكەیان بدەن و بە سزای خۆیان بگەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button