بەوێنە… ماتەمینی کۆشکی سپی بۆ قوربانیانی کۆرۆنا

لڤین: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانلەدەستدەدەن و بەهۆی تێپەڕبوونی نیوملیۆن کەس کە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و جێگره‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كانیان و ستافی كۆشكی سپی ماته‌میان گێڕا.
لە 25ی مانگی 3ی 2020، یه‌كه‌م كەس لە ئه‌مەریكا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا، ئێستا و پاش نزیكه‌ی ساڵێك، رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له ئه‌مەریكا، 500 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، ئه‌م دۆخه وایكرد كه جۆو باید‌ن، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و جێگره‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كانیان و ستافی كۆشكی سپی ماته‌م بگێڕن.
جۆو باید‌ن، سەرۆكی ئەمەریكا له کاتی بەسەرکردنەوەی كارگه‌یەکی ی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا، وتی: 500 هەزار! ئەو رێژه 70 هەزاری پتره، له رێژه‌ی ئه‌و ئه‌مەریكایانه‌ی له شه‌ڕی دووەمی جیهانیدا و له ماوه‌ی 4 ساڵدا گیانیان لەدەستدا.