ئاسۆ مامەند: یەکێتی رێگری کرد لەوەى غازى هەرێم ببرێتە دەرەوە

لڤین:
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، رێگریان لە ئەجێندایەک کردووە کە ویستویەتى غازى هەرێم ببرێتە دەرەوە.

 

ئاسۆ مامەند لە دیدارى یەکێتیدا لە شاری کەرکوک وتى “چەند لایەنێک  لەبەغدا رێککەوتنیان کردبوو دەیانویست یەکێتى پەراوێز بخەن، بەڵام دەرکەوت بەبێ یەکێتى پڕۆسەى سیاسی ناچێتە پێشەوە”.

وتیشى “هەروەها ئەجێندایەک هەبوو گرێبەست کرابوو کە چۆن غازى هەرێم ببرێتە دەرەوە، بەڵام یەکێتى وتى ستۆپ و ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button