ئۆکرانیا: ١٧ هەزار سەربازی سوپای رووسیا کوژراون

لڤین:

ئۆکرانیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپای رووسیا، ١٧ هەزار سەرباز، ١٢٣ فڕۆکەی جەنگی، ١٢٧ کۆپتەر و ٥٨٦ تانکی لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا، نوێترین زانیاری لەبارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-٢٨ی ئادار، خستەڕوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ١٧ هەزار سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٢٣ فڕۆکەی جەنگی، ١٢٧ کۆپتەر، ٥٨٦ تانک، هەزار و ٦٨٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٣٠٢ تۆپهاوێژ، ٩٥ مووشەکهاوێژ و ٥٤ سیتسمی بەرگریی ئاسمانی رووسی، تێکشکێندراون.

لە لایەکی دیکەشەوە رووسیا، هەزار و ١٥٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی، حه‌وت كه‌شتی و به‌له‌م، ٧٣ تانکی سوتەمەنی، ٦٦ فڕؤکەی بێفڕۆکەوان، حەوت کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button