ئێران هۆشداری ده‌داته‌ ئیسرائیل

لڤین

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئیسرائیل كه‌ رووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی‌ حزبوڵای‌ لوبنانی‌، ئه‌م هۆشدارییانه‌ش پرسیار له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی فراوانبوونی شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌وروژێنێت.

به‌گوێره‌ی گۆڤاری “نیوزویك”ی ئه‌مریكی، سه‌ركرده‌كانی ئێران هۆشدارییان داوه‌ته‌ ته‌لئه‌بیب سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی نوێی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ‌ لوبنان، له‌ كاتێكدا نوێنه‌رایه‌تی تاران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ “(بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل) ڕه‌نگه‌ هه‌وڵی ئاڵۆزكردنی‌ دۆخه‌كه‌ و فراوانكردنی جوگرافیای شه‌ڕ بدات بۆ مانه‌وه‌ی‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام ئیسرائیل ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌ له‌لایه‌ن حزبوڵای لوبنانه‌وه‌، كه‌ شانازی به‌ هێزێكی سه‌ربازیی زۆر باڵاتره‌وه‌ ده‌كات به‌ به‌راورد به‌ حه‌ماس”.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حزبوڵا و ئیسرائیل هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی غه‌ززه‌ ناوه‌ ناوه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كتری‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button