كه‌نه‌دا سوپای پاسداران ده‌خاته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

لڤین

حكومه‌تی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی خسته‌ لیستی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان و داوای له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئێران به‌جێبهێڵن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن.

دۆمینیك لیبلانك وه‌زیری ئاسایشی گشتی كه‌نه‌دا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند ، “حكومه‌ته‌كه‌مان بڕیاری دیاریكردنی سوپای پاسدارانی ئێرانی له‌ لیستی قه‌واره‌ تیرۆریستییه‌كانی ژێر یاسای تاواندا ده‌ركردوه‌.

پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن ماوه‌یه‌كی زۆره‌ داوا ده‌كه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی لیبراڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تی جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، له‌ گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه‌ خۆی به‌دور گرتوه‌ و ده‌ڵێت، “ده‌كرێت ده‌رئه‌نجامه‌ نه‌خوازراوه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه‌، تا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ سوپای پاسداران له‌سه‌ر لیستی ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان پۆلێن كرا”.

كه‌نه‌دا له‌ ئێستاوه‌ سوپای قودس كه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی سوپای پاسدارانه‌، وه‌ك گروپێكی تیرۆریستی پۆلێن ده‌كات، له‌كاتێكدا ئۆتاوا له‌ ساڵی 2012دا په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ تاران پچڕاندوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button