لە قەزای کۆیە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ ڕوویدا
لڤین:
محمد تحسین ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٢/٣/٢٦ کاتژمێر ٧ ی بەیانی لە ڕێگەی کۆیە – هەولێر نزیک گوندی باوەقوب ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا کرۆڵا تاکسی کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات و وەردەگەڕێت.
هەروەها وتیشی بەهۆیەوە کەسێک ڕاستەوخۆ لە شوێنی ڕووداوەکە گیان لە دەستدەدات و کەسێکی تریش بریندار دەبێت لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی شاری هەولێر دەکرێت.