تەریقەتی کەسنەزانی: تۆمارە دەنگیەکەی شێخ نەهرۆ دەستکاری کراوە

لڤین:

دوای ئەوەى  تۆمارێکی دەنگی شێخ نەهرۆ بڵاوبۆیەوە و تیایدا سووکایەتی بە هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر دخ کردبوو و تووڕەیی و ناڕەزایەتی بەشكی موسوڵمانان و حیزبە ئیسلامیەکانی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا، ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بەناوی (تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی)ـەوە بڵاو کراوەتەوە تۆمارە دەنگییەکە بە “دەستکاریکراو” ناودەبات و دەڵێت کە “بە ناشەرعی و نایاسایی بڵاوکراوەتەوە و تۆمەتی خۆشنەویستنی هاوەڵان دەدرێتە پاڵ شێخەکەمان”.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت کە باوەڕمان وایە کە خۆشەویستیی هاوەڵانی بەڕێزی پێغەمبەر ﷺ ئەرکێکی شەرعی و ئیمانی و تەسەوفییە و تاجی سەر و نووری چاومانن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button