کەشناسی: شه‌پۆلێكى باران و هه‌وره تريشقه ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە

لڤین:
کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ هەینی شه‌پۆلێكى باران و هه‌وره تريشقه ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 25/3/2022، کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە: “پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان په‌ڵه هه‌ور بێت پاشان له نيوه‌ڕۆوه ده‌گۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌پۆلێكى باران و هه‌وره تريشقه كه زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه”.
ئاماژە بەوەش دراوە: “له ئێواره و دره‌نگانى شه‌ودا بارانبارين له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كانى راپه‌ڕین بارانى مامناوه‌ند ده‌بارێ و له ناوچه‌كانى كه‌ركووك و گه‌رميانيش نمه باران و هه‌ندێ كات بارانى مامناوه‌ند ده‌بارێ له‌گه‌ڵ بارينى به‌فر له ناوچه شاخاويیه‌كان”.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە خێرایی با چالاك ده‌بێت و پله‌كانى گه‌رماش روو لە دابەزین دەکات.