میدیای یەکێتی: مامۆستایان تا مووچە لەکاتی خۆیدا دابەشنەکرێت دەوام ناکەن

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ دەوامی خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وتە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئادار دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە مامۆستایان لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەھۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لەلایەن حکومەتەوە، چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پشووەکانی نەورۆز بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنیان کرد و ڕایانگەیاند، تا مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش نەکرێت دەست بە دەوام ناکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button