یەکێتی ئەوروپا: پشتیوانی ئۆكرانیا دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی ببێت بە ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا

لڤین:
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی کردنەوە کە سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له رووسیا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ تاوانه‌كانی جه‌نگ رابگرێت و جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ربگیرێت.
دوای دانیشتنی رۆژی یه‌كه‌م له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راگه‌یه‌ندراوی په‌یوه‌ندیدار به ئۆكراینا په‌سه‌ند كرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا به زیادیشه‌وه یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێشێل كردووه، تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه كه‌سانی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه، قوتابخانه و په‌ناگه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “تاوانه‌كانی جه‌نگ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ بوه‌ستێندرێن. به‌رپرسیاران ده‌بێت له به‌رده‌م یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. رێگه نه‌دان به گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ ماریۆپولی گه‌مارۆدراو و شاره‌كانی دیكه قبوڵكراو نییه، پێویسته هێزه‌كانی رووسیا رێگه به‌وه بده‌ن”.
داواش له رووسیا كراوه به‌په‌له رێڕه‌وی مرۆیی بكرێته‌وه و رێگه بدات كه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به سه‌لامه‌تی بگوازرێنه‌وه و هاوكارییه مرۆییه‌كانیشیان به‌بێ ناوبڕ پێ بگات.
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داوا له رووسیا ده‌كه‌ن رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكرانیا بگرێت و پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆكرانیا ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی ئۆكرانیا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ربگیرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له رووی سیاسی، ئابووری، دارایی و مرۆیییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی ئۆكرانیا و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه له ئاماده‌كاریدان بۆ سه‌پاندنی سزای دیكه به‌سه‌ر رووسیادا.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن به‌شداری له دانیشتنی یه‌كه‌مین رۆژی لووتكه‌كه‌دا كرد، به واژووكردنی راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاوه، هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان به‌رامبه‌ر رووسیا گرته‌به‌ر.
له دووه‌م رۆژی لووتكه‌كه‌دا، ته‌وه‌ره ئابوورییه‌كان، سیسته‌می بانكیی و ره‌وشی بازاڕ و سه‌رمایه تاوتوێ ده‌كرێت.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21