بەریتانیا بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی ئۆکرانیا

لڤین:
بۆریس جۆنسن لە پاش کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ناتۆ لە برۆکسێل ڕاگەیاند:” کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئۆکرانیا تووشی هەڵەی ستراتیژی بووە و لەوەش تێدەگات بەڵام هێرشەکانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل بەرەو زیادبوون دەڕوات.”
جۆنسن وتی ، خانووی خەڵک و قوتابخانەکان و شوێنەکانی دیکە بە بێ گرنگیدان بە ژیانی کەسانی سڤیل بۆردومان کراوە و خەڵک بەم هۆیەوە لە دۆخێکی نالەباردان و هەتا پوتین درێژە بەم توڕەییەی بەرامبەر بە خەڵکی ئۆکرانیا بدات ، ئێمەش لە هاوکارییەکانمان بەردەوام دەبین.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتیشی، کە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکرانیا بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا بەردەوام دەبێت.