لە شاری ئامەد 298 کەس بەهۆی نەورۆزەوە دەستگیرکران

لڤین:

لە هێرشەکانی پۆلیسی تورکیا بۆ سەر نەورۆزی ئامەد بەلایەنی کەمەوە 298 کەس دەستگیرکران، کە 150 کەسیان منداڵن.

لەهێرشەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هاوڵاتیان لە نەورۆزی شاری ئامەد چەندین کەس لەلایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە لێیاندرا و دەستگیرکران.

لەو هێرش و پەلامارانەى پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا دا، کە لە بەیانییەوە تا ئێوارە بەردەوام بوو، بەلایەنی کەمەوە 298 کەس، کە 150 کەسیان منداڵن دەستگیرکران.

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button