ئێران: قەبارەی هەناردەمان بۆ عێراق بەرزدەکەینەوە

لڤین:
باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان هەردوو وڵات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بۆ 9 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێکی زۆری پێویستییەکانی بازاڕی عێراق لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پڕ دەکرێنەوە و قەبارەی هەناردەیان بۆ عێراق تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ 9 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێکی زۆری ئەو کاڵایانەی هەناردەیان دەکەن بریتین لە کەرەستەی خۆراکی و وزە.
لە هەمان کاتدا ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاریکردنی عێراق نیشاندا کە ئامادەن بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە، کاڵای زیاتر هەناردەی عێراق بکەن و ئەو کورتهێنانەی بازاڕ پڕ بکەنەوە.