ژن و پیاوێک لە قەزای بەردەڕەش کوژران

لڤین:

شەوی رابردوو لە رووداوێکدا ژن و پیاوێک لەنێو ماڵێکدا دەکوژرێن؛ بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش هەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و دەڵێت: “بکوژەکە خۆی رادەستی هێزەکانمان کردووە.” 
شێخ سەعدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش راگەیاند: ” کاتژمێر 3:00ی شەوی رابردوو، کەسێک خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی بەردەڕەش کردووە و گوتویەتی کە ژنی مامی خۆی لەگەڵ پیاوێکدا کوشتووە.”
رووداوەکە لە گوندی گۆمەزەرد لە شارۆچکەی دارەتوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش روویداوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش دەشڵێت، ئێستا تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دەستگیرکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button