چین.. فڕۆكەیەك بە 133 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە

لڤین:

فڕۆكەیەكی جۆری بۆینگ 737ی سەر بە هێڵی ئاسمانی چین كە 133 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە باشووری ووڵاتەكە كەوتە خوارەوە.

بەپێی كەناڵی “سی سی تی ڤی”ی حكومی چین، ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری سەر بە كۆمپانیای “چاینا ئیسترن” كە 133 سەرنشینی هەڵگرتبوو، لە باشووری خۆرئاوای چین تێكشكا، ژمارەی قوربانییەكان نەزانراون.

وەك كەناڵەكە باسی دەكات، فڕۆكەكە لە نزیك شاری وۆچو لە ناوچەی كوانگشی كەوتۆتەخوارەوە و لەگەڵ تێكشانیدا بۆتە مایەی ئاگركەوتنەوە لە چیایەك، تیمەكانی فریاگوزاریش بۆ شوێنی ڕووداوەكە ڕەوانەكراون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button