ئێران و ڕوسیا کۆبوونەوە

لڤین:
ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاوی کردوە کە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشە ڕوسیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.
لاڤرۆف لە ئەو دیدارەدا ئاماژەی دایە سەر پتەو بوونی پیوەندی دوو وڵاتەکە و جەختی کرد: پیوەندیەکانی تاران و مسکۆ لە هەموو بوارەکان ڕوو لە گەشەیە و ئێستاش بەلگەی گشتی هاوکارییە درێژخایەنەکانی دوو وڵاتەکە خەریکە یەکلا دەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە ئاماژە بە دانوستانە ڕێکوپێکەکان لە ئاستی باڵا لە نێوان دوو وڵاتەکە زیادی کرد: لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆ سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا، گۆڕانکارییەکانی، پرسی سووریا و یەمەن بس و گفتوگۆ دەکەین.
وەزیری دەروەی ئێران لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا وتویەتی: پیوەندی ئێران و ڕوسیا بە دوور لە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان پەرەدەستێنێت.