کۆیە.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ کەس بوون بە قوربانی

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی قه‌زای كۆیه رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و روداوێكی هاتوچۆ مردنی كه‌سێك و برینداربونی دوو كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیه بڵاویكرده‌وه، كه ئه‌مشه‌و له نزیك گوندی “به‌رده‌بڕ”ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی دێگه‌ڵه له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ولێر- سلێمانی، روداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی نیسان مینی پاس و بارهه‌ڵگرێك رویدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه كه‌سێك كۆتایی به ژیانی هات و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.