پارێزگاری کەرکوک مۆڵەتی سێ کاتژمێر بۆ ئاهەنگی نەورۆز دیاری دەکات

لڤین:
پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، مۆڵەتی سێ کاتژمێر بۆ ئاهەنگی نەورۆز بە کوردانی کەرکوک دەدات دوای ئەو ماوەیە دەبێت ئاهەنگەکە کۆتایی پێ بێت.
ڕاکان جبوری، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی فراکسیۆنی یەکێتی کردووە دەڵێت، دەتوانن ئاسایشیان بۆ دابین بکەن لە کاتژمێر ٤ی دوای نیوەرۆی ڕۆژی ٢٠ی مانگ تا کاتژمێر ٧ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ.
پارێزگاری شارەکە وتوشیەتی، نابێت دروشمی نەتەوەیی بەکاربهێنرێت کە دژی پێکەوەژیانی نەتەوەکانی کەرکوک بێت.