ئۆکرانیا: 10 ڕێڕەوی مرۆیی دەکرێتەوە

لڤین:
جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێریچوک بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە ، کە ئۆکرانیا هەوڵدەدات ئەو هاوڵاتیانەی گیرییان خواردووە ڕۆژی دووشەممە لەڕێی ” 10 ڕێڕەوی مرۆییەوە ” بیانگوازێتەوە، بە هاوڵاتیانی ئەو شارۆچکە کانی نزیک کیێڤی پایتەخت و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی لوهانسیکیشەوە.
جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێریچوک وتی ” جارێکی دیکە هەوڵدەدەن جووڵەی کاروانە مرۆییەکان بکەینەوە کە خواردن و دەرمانییان پێیە لە بێردیانسکی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە بۆ شاری ماریوپۆڵ.”