سوید و ناتۆ مەشقی سەربازی ئەنجام دەدات

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی وڵاتی سوید ئەمڕۆ هێزی سەربازی ٢٨ وڵاتی ئەندام و هاوکاری ناتۆ ، لەوانە سوید و فینلاندیش لە نەرویج و ئەو وڵاتانەی نزیک سنوورەکانی ڕوسیان مەشقێکی سەربازی هاوبەش لە ژیر ناوی ”وەڵامی سارد” ئەنجام دەدەن.

٣٥ هەزار سەرباز، ٢٠٠ فڕۆکەی شەڕکەر و ٥٠ کەشتی هێز و تواناکانیان لە سەر زەوی و ئاسمان و دەریادا تاقیدەکەنەوە و ١٥٠٠ سەربازی سویدی لەو مەشقەی ناتۆدا بەشداری دەکەن.

ئەوە بە گەورەترین مانۆڕی سەربازی ناتۆ لەمساڵدا هەژمار دەکرێت و پێش دەستپێکی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەرنامەی بۆ دانرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button