ژمارەی ئاوارەکانی ئۆکراینا گەشتووەتە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس

لڤین:

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ژمارەی ئەو پەنابەرانەی كە بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆكرایناوە روویان لە وڵاتانی دەوروبەری وڵاتەكە كردووە، گەیشتووەتە نزیكەی دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار كەس.

كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری پەنابەرانی سەربە ڕێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوو ملیۆن و ٤٩٨ هەزار و ٨٢٧ ئۆكراینی وڵاتەكەیان جێهێشتووە و روویان لە وڵاتانی دەوروبەری وڵاتەكە كردووە.

کۆمسیۆنەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەم ژمارەیە ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە كە لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنەكەی رووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تاوەكو رۆژی ١٠ی ئادار وڵاتەكەیان جێهێشتووە.

لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە، نیوە زیاتری ئەو ژمارەیە كە یەك ملیۆن و ٥٢٤ هەزار و ٩٠٣ پەنابەرە روویان لە پۆڵەندا كردووە و ٢٢٥ هەزار و ٤٦یان خۆیان گەیاندووەتە هەنگاریا، ژمارەكەی دیكەیش روویان كردووەتە هەریەك لە سلۆڤاكیا، مۆڵدۆڤا، رۆمانیا، بێلاروسیا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button