کۆمسیۆنی هەرێمی کوردستان: ناتوانین لە کاتی دیاریکراو هەڵبژرادنی پەرلەمان ئەنجام بدەین

لڤین:

سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى به‌نووسراوێك وه‌ڵامى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى داوه‌ته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانین  به‌ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن كه‌ ڕۆژى 1ى 10ى ئه‌مساڵ ده‌ستنیشانكراوه‌ ئەنجام بدەن. 

له‌نووسراوێكدا كه‌ واژۆى هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى كردوه‌ تیادا لە بارەی ئامادەکاریەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن ڕوونکردنەوەی داوەتە پەرلەمان.

سەرۆکی کۆمسیۆنی هەریمی کوردستان دەشڵێت “تایبه‌ت به‌دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ڕۆژى 1ى 10ى 2022، ئاگادارن كه‌ له‌كاتى ئێستادا ماوه‌ى یاسایی ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران له‌كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى كۆتاییهاتووه‌ له‌ 23ى 12ى 2019، پاڵپشت به‌خاڵى (1) له‌بڕگه‌ى یه‌كه‌مى مادده‌ى حه‌وته‌مى یاساى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسى ژماره‌ (4) له‌ساڵى 2014”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “بۆیه‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ین له‌ڕووى یاساییه‌وه‌ له‌ئێستادا ناتوانین به‌وكاره‌ هه‌ستین له‌به‌ر ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایی، داواكارین له‌به‌ڕێزتان كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌ تا ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی به‌ئه‌ركه‌كانى هه‌ستێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button