لە سەیدسادق بە تۆمەتی دزیكردن دوو کەس دەستگیركران

لڤین:
لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكیدا بڵاوی کردەوە،دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی سەید سادق تۆماركرد كە لە دوكانەكانیان دزییان لێكراوە ، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكردوو سەرەنجام توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێن كە لە قەزای پێجوێنیش تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە ، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە شتومەكێكی دزراودا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بەتۆمەتباران بووە .
هەروەها لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ ، ع ، م لەدایكبوی 1984 – ز،ر، ج لەدایكبووی 1997 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .