مەسرور بارزانی: بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین

لڤین:
سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە كاتێكدا یادی رێككەوتننامەی 11ی ئازار دەكەینەوە كە هێشتا خەڵكانێك هەن دەیانەوێت نكۆڵی لە مافە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان بكەن.
مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی رێككەوتننامەی 11ی ئازارەوە، رایگەیاند”ئەمڕۆ لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتاش خەڵکانێک هەن دەیانەوێ نکۆڵی لە مافەكانی خەڵکی کوردستان و مافە دەستورییەکانی بکەن.”
سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتوشیەتی”بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافەکانمان نابین و هەمو كاتێكیش ئامادەین لەسەر بنەمای دەستور، گفتوگۆیەکی به‌رهه‌مدار بکەین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.”