نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تورکیا

لڤین:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو پارێزگایەی تورکیا بڕیارە دوو ڕۆژ بمێنێتەوە. 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا گەیشتە تورکیا و بڕیاریشە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆڕبەندەکە بکات.
کۆڕبەندەکە لەژێر ناونیشانی “داڕشتنەوەی دیپلۆماسی” بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، لە رۆژانی 11 تاکو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
بڕیاروایە ئەمساڵ 15 سەرۆک و سەرۆک وەزیران و 67 وەزیر بەشداریی کۆڕبەندەکە بکەن و دیارترین بابەتەکانی دیدارەکە بریتین لە: هەژاری، ئاوارەبوون، گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button