داعش خەلیفەى نوێی دیاریکرد

لڤین:

دوای کوشتنى ئەبو ئیبراهیم هاشمی ئەلقوڕەشی خەلیفەی داعش لەلایەن ئەمریکاوە ئەو رێکخراوە خەلیفەى نوێی بۆخۆی دیاری کرد.

ئەمرۆ پێنج شەممە لەتۆمارێکی دەنگیدا کە لەلایەن ئەبو عومەر ئەلموهجیر وتەبێژی داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەنجومەنی شورای رێکخراوی داعش ئەبو ئەلحەسەن هاشمی ئەلقوڕەشی کردە خەلیفەى نوێی رێکخراوەکە.

بەرەبەیانی ٣ی شوبات یەکەیەکی تایبەتی ئەمریکا بە هاوکاری شەڕڤانانی هەسەدە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیدا لە شارۆچکەی عەتمە لە شارۆچکەی ئیدلب-ی سوریا، کە ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵی سوپا تورک و هاوپەیمانیەکانیەتی لە سەرکردەی ئەبو ئیبراهیم هاشمی داعش کوژرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button