سلێمانی.. شەش تۆمەتبار دەستگیر کران

لڤین:

لە دوو چالاکی جیادا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، دوای چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سێ تۆمەتبار لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە کە بەکارھێنەری ماددەی ھۆشبەر بوون، توانرا ھەرسێ تۆمەتبار بەناوەکانی (ر، أ، ع – ز، م، ح – ر، م، ح) لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانەوە دەستگیربکرێن.

هەروەها لەچالاکییەکی دیکەدا مەفرەزەکانی بەشی نەھێشتنی تاوان سێ تۆمەتباریان بەناوەکانی (أ، ع، ح – أ، م، ص – ھ، س، م) دەستگیرکرد کە سکاڵایان لەسەر بوەو لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون بەپێی ماددەی ٤٥٢ لەیاسای سزادان.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ھەرسێ تۆمەتبار لەچەند بنکەیەکی تری پۆلیس سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوەو داواکراو بوون بەتۆمەتی تەقەکردن و ھێرشکردنە سەر ھاوڵاتیان و سەرانەسەندن.

ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردوە کە لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەرو چەکێک لەجۆری کڵاشینکۆفدا. ھەروەھا دەستیشگیراوە بەسەر موبایل و ملوانکەیەکی ئاڵتوندا کە بەتۆمەبارەکان بووەو لەھاوڵاتیانیان سەندووە وسەرجەم تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button