کوردانی ئۆکرانیا بۆ ئەڵمانیا دەگوازرێنەوە

لڤین:

پەرلەمانتارێکی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ رایدەگەیەنێت رێکخراوێکی ئەڵمانیان رازیکردوە، ئەو هاوڵاتیە کوردانەی لە ئۆکرانیا گیریان خواردوە بگوازێتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوی کردوەتەوە، لەگەڵ چەند دۆست و هاوڕێیەکم لە ڕێکخراوێکی مرۆیی ئەڵمانیی قسەم کردوە بۆ بەهاناوەچونی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە ئێستا لە ئۆکراینا گیریان خواردووە و ڕێگای دەربازبونیان نیە و داواکەیان قبوڵ کرد.

هەروەها نووسیوەشیەتی، هەرکەسێکتان، خزمیک دۆستێک کەسیكی لە ئۆکراینایە با ناو و ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانەکەیم بنێرێت بۆ بنێرێت،

داوای لە هاوڵاتیانیش کردوە، هەرکەسێکتان، خزمیک دۆستێک کەسیكی لە ئۆکراینایە با ناو و ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانەکەیم بنێرێت تا بیدەمە ئەو ڕێکخراوە و بە زوترین کات بیانگوێزنەوە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا .

ئەو پەرلەمانتارە داواش دەکات، هاوڵاتیان لەرێگەی واتس ئەپ بە ژمارە تەلەفۆنی 07704955555 زانیاری کەسوکارەکانیان بنێرن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button