ئەمریکا دابینكردنی پشتیوانی ئاسمانی ناتۆی بۆ ئۆكرانیا ڕەتكردەوە

#لڤین

لە ڕاگەیەندراوێكدا پنتاگۆن دابینكردنی پشتیوانی ئاسمانی بۆ ئۆكرانیا تەنانەت لە ڕێگاری وڵاتی دووەمەوە ڕەتكردەوە و بە مەترسییەكی گەورەش بۆ سەر جیهان پێناسەی كرد.

جۆن كێربی، وتەبێژی پنتاگۆن ڕاشیگەیاند: لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا لەگەڵ وەزیری بەرگری پۆڵەندا گفتوگۆیان كردوە و هەڵوێستی ئەمریكای بەو وڵاتە ڕاگەیاندوە، ئەوەشی ئاشكراكرد وڵاتەكەیان بەدوای پێدانی كەلوپەلی سەربازیدا دەگەڕێت وەك لە دابینكردنی هێزی پشتیوانی ئاسمانی بۆ ئۆكرانیا، ئەوە لەكاتێكدا سەرۆكی ئۆكرانیا بەمەبەستی پشتیوانیكردنیان لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی داوای پێدانی فڕۆكەی شەڕكەری لە ناتۆ و ئەمریكا كرد.

لای خۆشیەوە پۆڵەندا ڕایگەیاندبوو: هەموو ئامادەكاریەك ئەنجامدەدات بۆ ڕادەستكردنی فڕۆكەی میگ – 29 بە هاوپەیمانی ناتۆ تا لەڕێگای ئەوانەوە بگەیەنرێتە ئۆكرانیا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button