ئۆکراینا و رووسیا و تورکیا کۆدەبنەوە

لڤین:
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئۆکراینا و ڕووسیا بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجام بدرێت.
مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەرلە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی سێقۆڵی رووسیا-ئۆکراینا-تورکیا کە بڕیار وایە ئەمڕۆ لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا بەڕێوە بچێت، لەگەڵ دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا، کۆبوویەوە.
بە هوێرەی زانیاری میدیاکانی تورکیا پێش کۆبونەوە سێ قۆڵیەکە ئۆغلو لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆدەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆشکی کۆماری تورکیا وا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن بەڵام هیچ زانیاریەک لە بارەی تەوەری پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە ئاشکرا نەکراوە.